بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، کابینەی عێراق بە دەرکردنی بەیانییەیەک ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بە بۆنەی یەکم ساڵڕۆژی سەرکەوتنی عێراق بە سەر گرووپی تیرۆرسیتی داعش پشووی فەرمی ڕادەگەیێندرێت.
لە ئەو بەیانییەدا هاتووە: سەرکەوتنی عێراقبە سەر چەکدارەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش بە یارمەتی خوێنی شەهیدان و پاڵەوانانی وڵات بەدی هات و ئەو بۆنە بەرز ڕادەگرین.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە ڕێکەوتی ١٠ دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٧ سەرکەوتنی کۆتایی ئەو وڵاتەی بە سەر گرووپی تیرۆریتی داعش و ئازاد کردنی تەواوی خاکی عێراقی لە کۆنترۆڵی تیرۆریستەکان ڕاگەیاند.
Your Comment