AP ١٣٩٧ سەرماوەز ١٤ ٠٨:٤٠

ده‌توانێ کۆتایی به‌ ژیان بهێنێت؛

ناسا سه‌باره‌ت به‌ هاتنی هه‌ساره‌یه‌کی گه‌ردوونی به‌ره‌و زه‌وی هۆشداری دا

ناسا سه‌باره‌ت به‌ هاتنی هه‌ساره‌یه‌کی گه‌ردوونی به‌ره‌و زه‌وی هۆشداری دا

ڕێکخراوی گه‌ردوونناسیی ناسا هۆشداری داوه‌ که‌ هه‌ساره‌یه‌ک به‌ درێژی ۲۷ مه‌تر و به‌ هێزی زۆری وێرانکه‌ر، له‌ ئاسماندا به‌ره‌و گۆی زه‌وی دێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئێکسپرێس، ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ به‌ قه‌د ماڵێکی دوو نۆهمه‌ که‌ به‌ هه‌ساره‌ی ۲۰۱۸ WN ناسراوه‌. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ له‌ کاتژمێر ۱۱:۴۹ خوله‌ک به‌ کاتی گرینڤیچ به‌ نزیک ترین شوێن له‌ گۆی له‌ زوی بگات.

ئه‌گه‌رچی به‌ پێی لێکدانه‌وه‌کانی زانایانی گه‌ردوونی بڕیار نییه‌ ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ خۆی به‌ زه‌ویدا بکێشێت، به‌ڵام هێز و تووندی ڕۆیشتنی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ به‌ ته‌نیشت زه‌وی هه‌ساره‌ناسه‌کانی جیهانی نیگه‌ران کردووه‌.

وه‌ها ڕووداوێک پێشتر ڕووی داوه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ خۆی به‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌کانی زه‌ویدا بکێشێت، هه‌زاران کوژراو و برینداری لێ ده‌که‌وێته‌وه‌.

له‌ ساڵی ۲۰۱۳ به‌ هۆی لێدانی گاشه‌ به‌ردێکی گردوونی به‌ گه‌وره‌یی ۲۰ فوت هه‌زاران که‌سی له‌ ڕووسیا بریندار کرد. زرۆبه‌ری خه‌ڵک به‌ هۆی شکانی شیشه‌ و په‌نجه‌ره‌کان بریندار ببوون.

News ID 23443

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha