به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، سه‌رچاوه سوورییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که به‌ره‌ی تیرۆریستی نوسره له ناوچه‌ی سه‌هل غاب و باکووری لازقییه که‌وتوونه‌ته جم و جۆڵی سه‌ربازی. له‌م جموجۆڵه‌دا تۆپ و هاوه‌نیان له ناوچه‌که جێگیر کردووه و چه‌کی قورسی دیکه‌یان گواستووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به هاوکاری تیرۆریسته‌کانی تورکستانی ئه‌نجام ده‌بێت. به‌ره‌ی نوسره هه‌روه‌ها هێزێکی زۆری بۆ ناوچه‌که ڕه‌وانه کردووه.
شاهخهکانی تورکمان و ئه‌کراد له باکووری لازقییه زیاترین هێز و ئامێری سه‌ربازی به‌ره‌ی نوسره‌ی بۆ گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌م چالاکیانه له حاڵێکدا ئه‌نجام بووه که هه‌واڵی چالاکی سه‌ربازی له ناکاوی سوپای سووریا له سه‌هل غاب و باکووری لازقییه بڵاو بووه‌ته‌وه. سوپای سووریا له‌شکه‌ری ۴‌ی خۆیی له لازقییه جێگیر کردووه تاکوو له دژی به‌ره‌ی نوسره ئۆپراسیۆنه‌کانی ده‌ست پێ بکات و ئامانجی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ش گرتنی ناوچه‌ی هه‌ستیاری کهبانه له ژێر ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی به‌ره‌ی نوسره‌یه.
بۆچوونی ئێوە