ساز کردنی بۆمبی کیمیایی له‌ لایه‌ن داعش له‌ ده‌یره‌زوور

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ داعش چوند بۆمبی پڕ له‌ ماده‌ی ژه‌هراوی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌یره‌زوور شاردبووه‌وه‌ که‌ ده‌یویست له‌ شه‌ڕدا به‌کاریان بێنێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که‌ گرووپی تیرۆریستی داعش سه‌رقاڵی ساز کردنی بۆمبی کیمیاییە تاکوو بتوانێت به‌م بۆمبانه‌ هێزه کوردییه‌کان له‌ شاری هه‌ژین بۆردمان بکات. ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ئه‌م کاره‌ی داعش به‌و ئامانجه‌ ئه‌نجام بووه‌ که‌ فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه‌ داعش به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بنکه‌ و باره‌گاکانی سوپای سووریا که‌ له‌وانه‌وه‌ نزیکن بۆردمان بکه‌ن.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا زیادی کرد که‌ ۱۱ تیرۆریستی ڕاهاتوویی داعش له‌ ده‌ره‌وه‌ی سووریا قۆناغه‌کانی چۆن ساز کردنی چه‌کی کیمیایی فێر بوون.

News Code 23334

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =