به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕیانۆستی، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی چوارشه‌مه پێش نووسی ڕێککه‌وتن نامه‌ی ساز کردنی ناوچه‌ی ئازادی بازه‌رگانی له نێوان ئێران و ولاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئۆراسیای واژۆ کرد.
ڕێککه‌وتن نامه‌ی کاتی ساز کردنی ناوچه‌ی ئازادی بازه‌رگانی له نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئۆراسیا پێشتر له لایه‌ن دۆما و فدراسیۆنی ڕووسیاوه واژۆ کراوه و ئێسته‌ش دوای یه‌ک مانگ له‌م واژۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته ڕێککه‌وتن نامه‌که‌ی واژۆ کرد.
ئه‌م ڕێککه‌وتن نامه‌یه له به‌هاری ئه‌مساڵ له ئاستانه واژۆ کراوه و ئێسته ده‌چێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتن نامه‌یه ئێران و وڵاتانی ئۆراسیا هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌دن تاکوو که‌مترین باجی گومروکی له خاڵه سنوورییه‌کان بۆ یه‌کتر له به‌رچاو بگرن.
شایانی باسه که یه‌کێتی ئۆراسیا یه‌کێتییه‌کی ئابوورییه که زۆربه‌ی وڵاته‌کانی باکووری ئۆراسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا تێیدا به‌شدارن و له ساڵی ۲۰۱۴ له نێوان بلاڕووس، قه‌زاقستان و ڕووسیادا واژۆ کرا.
Your Comment