به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیر و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی عێراق له کۆنفڕانسێکی مێدیایی جه‌ختی کرد: چالاکییه‌کانی داعش له نه‌ینه‌وا و سنووره‌کانی عێراق و ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان له‌م ناوچانه‌ی سه‌رقاڵی پشکنین. نه‌ینه‌وا و دانیشتوانی ئه‌م پارێزگایه بۆ ئێمه جێگه‌ی ڕێزن و ئێمه ده‌مانه‌وێت دۆخێکی باشتر بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ساز بکه‌ین.
عه‌بدولمه‌هد هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که به‌رپرسانی عێراقی سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی هاوکارییه سه‌ربازییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆن وڵامی ئه‌رێنیان داوه‌ته‌وه.
Your Comment