ئازاد کردنی گولان نزیکە/هۆکاری دواکەوتنی ئۆپراسیۆنی ئەدلەب

سەرتیپ موحەمەد عەباسی بە وتنی ئەوەی کە تیرۆریستەکان، خەڵکی سووریا لە ئەدلەب دەڕفێنن و وەکوو قەڵغانی مرۆڤی کەڵکیان لێ وەردەگرن، نەخشەی بڕێک وڵاتانی عەرەبی بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستی سەربازیانی شرۆڤە کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-موحەمد فاتمی زادە:ڕێککەوتنی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە ئەدلەب لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا و ڕووسیاوە لە ١٧ سێپتەمبەری ئەمساڵ لە شاری سووچی ڕووسیا واژۆ کرابوو.

خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری و حاکان فیدان سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا چەند ڕۆژ پێش گەیشتنە شاری سووچی ڕووسیا. بەرپرسانی تورکیا لە شاری سووچی لە گەڵ سێرگەی شویگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا و بەرپرسانی تری ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆیان کرد.

ە دیداری ئاکار و شویگۆ جگە لە پرسی ناوچەیی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەدلەب پاش واژۆ کردنی ڕێککەوتنی سووچی لە نێوان تورکیا و سووریا لێک درایەوە. وەزیری بەرگری ڕووسیا لە ئەو دیدارەدا جەختی کرد مسکۆ و ئەنقەرە ئەبێ هەوڵی بەپەلە بۆ پاڵپشتی لە دروست کردنی ناوچەی ئارام لە ئەدلەب ئەنجام بدەن.

بەم پێیە و بۆ لێکدانەوەی لایەنەکانی ئەو گۆڕامکارییە بە تایبەتی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئەدلەب و پلانی تورکیا بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات، هەواڵنێری مێهر لە گە موحەمەد عەباس کارناسی سەربازی و سەرتیپی خانە نشین کراوی سوپای سووریا گفتوگۆی کردووە کە شرۆڤەکەی لە خوارەوە دێت.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەند ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیامان لە ناو خاکی سووریا بینی کە بەردەوام دیمەشق ئیدانەی کردووە. ئێستاش ئەنقەرە بە تەمای بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی فراتە. لێکدانەوەی ئێوە لە ئامانجی بەرپرسانی تورکیا لە ئەو جۆرە کارانە چیە و وەڵامی سوپای سووریا چی دەبێت؟

هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فرات پێویستی بە هەماهەنگی لە گەڵ ئەمریکایە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناوچەکە و تێکدانی سەقامگیری سووریا دەبێت و لە ئەگەری کۆتایی ئۆپراسیۆنی ئەدلەب لە لایەن سووریا و هاوپەیمانەکانییەوە، ئەوان بەرەو بەرەو لای ئازاد کردنی ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات دەڕۆن سەرەتا گرنگە وەبیری بهێنمەوە لە باری ستراتیژیکەوە، دەست درێژی بۆ سەر سووریا لە ڕاستیدا دەست درێژیەکی ئەمریکییە. ئەمریکییەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە شەڕدا خۆیان نەیانتوانیوە خەڵکی سووریا بە چۆکدا بێنن و ئێستا دەیانەوێت بە ڕێکخستنی دژایەتی بگەنە ئامانجەکانیان.

هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فرات پێویستی بە هەماهەنگی لە گەڵ ئەمریکایە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناوچەکە و تێکدانی سەقامگیری سووریا دەبێت و لە ئەگەری کۆتایی ئۆپراسیۆنی ئەدلەب لە لایەن سووریا و هاوپەیمانەکانییەوە، ئەوان بەرەو بەرەو لای ئازاد کردنی ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات دەڕۆن و ئەمریکا و جیهازاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی فرات بوونیان نامێنێت. چونکوو ئەو ناوچە عەرەبی و سووریە و شوناسیشی سووری دەمێنێتەوە. پڕۆژەی ئەمریکا بۆ ناوچەکە ناتەواوە و ئێمە دەزانین چ کاتێک ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئەدلەب دەست پێبکەین.

بە ڕای ئێوە ڕێگای ئازاد کردنی ئەدلەب هەوڵی دیملۆماتیک وەکوو کۆبوونەوەی سووچیە یا خود ئۆپراسیۆنی سەربازی؟ بۆچی دەستکەوتەکانی سووچی لە کردەوەدا سەرنەکەوت و چ کاتێک ئەدلەب لە لایەن سوپای سووریاوە ئازاد دەبێت؟

ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئەدلەب درێژەی هەیە و سووریا بە دوای گەڕاندنەوەی خەڵکی خۆیان بۆ ئەو ناوچە لە ڕێگای ئاگادار کردنەوە و وشیار کردنەوەیانە. لە هەمان پێوەندیدا ئاشتی نەتەوەیی بەڕێوە چووە.

لە لایەکی تریشەوە، خەڵکی سووریا لە ئەدلەب دەرفێندرێن و وەکوو قەڵغانی مرۆڤی بۆ ئامانجەکانی خۆیان کەڵکیان لێ وەردەگرن و ئێمە سەرەتا ئەبێ خەڵک لە ئەو دۆخە بهێنینە دەرەوە. هەر بۆیە دەوڵەتی سووریا ئەو ئۆپراسیۆنەی دوا خستووە تا بە بێ شەڕ و خوێن ڕشتن ئەدلەب و هاووڵاتیانی وەربگرێتەوە.

کاتێک کە قەیرانی سووریا دەستی پێکرد، بڕێک وڵاتانی عەرەبی بەرانبەر دیمەشق وەستانەوە و پاڵپشتیان لە دژبەران و تیرۆریستان کرد بەڵام ئێستا دەبینین بۆ باشتر کردنی پێوەندی لە گەڵ سووریا هاتوونەتە پێشەوە. لەم پێوەندیەدا لە ڕۆژانی دواییدا ئۆردۆن و میسر و ئیمارات هەوڵی ئەرێنیان هەبوو. ئەو گۆڕینی هەڵوێستە نیشانەی چییە؟

ئەمڕۆکە کاتێک وڵاتانی عەرەبی بە دوای ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ سووریان، بە دوای دزە لە ناو وڵات لە رێگای ڕێککەوتن پاش شکستی پلانەکانە سەربازییەکانیانن. ڕاستی ئەوەیە کە ژمارەی زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی بۆ پێوەندی دووبارە لە گەڵ سووریا هەوڵ دەدەن بەڵام دەوڵەتی سووریا وێڕای پیشوازی لە ئەو هەوڵانە، داواکاری و هەڵقوێستی و مەرجی ئاشکرا و ستراتیژیکی لەو پێوەندیەدا هەیە.

ئەو وڵاتانە بە تایبەتی لە پەراوێزی کەنداوی فارس ڕێژەی خەسارێک کە بە خۆ و دەوڵت و خەڵکی سووریا گەیاندوویانە، تێگەیشتوون و ئەبێ داوای لێبوردن بکەن؛ ئەو داوای لێبوردنەش ئابێ بە قسە بەێت بەڵکوو ئەبێ کەرامەتی سوورییەکان بگەڕێندرێتەوە.

ئەو ئاسایی کردنەوەی پێوەندییە لە ڕاستیدا ڕاگەیاندنی شکستە بەڵام لە لایەکی ترەوە بە پێدەچێت بە دوای گەیشتن بە ئامانجە شەڕ خوازانەکانی خۆیانەوە بن لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە.

لە مانگەکانی ڕابردوودا پێکدادانی نێوان سووریا و ئیسرائیلمان بینی و لە ماوەیەکیشدا سەربازانی ئیسرائیل هێرشاین کردە سەر ڕووسەکانیش و لێیانیان کوشت کە بووە هۆی ئەوەی کە مسکۆ فڕۆکەی ئێس ٣٠٠ لە سووریا جێگیر بکات. لە ئەو کاتەوە کەم بوونەوەی ئۆپراسیۆنی ئیسرائیلیەکانمان بینیوە. لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی پێکدادانی نێوان تێلاڤیڤ و دیمەشق، سوپای سووریا چلۆن وەڵامی ئیسرائیل بە تایبەتی لە گولانی داگیرکراو دەداتەوە؟

پێکدادانی ئێمە و زایۆنییەکان شەڕ لە سەر شوناسە و لەم دواییانەشدا بەشار جەعفەری ڕایگەیاند کە گولان لە دڵی سوورییەکانە. لە هەفتەکانی ڕابردووشدا خەڵکی ئێمە لە گولان، ئینتفازە و رێپێوانی گەڕانەوەیان لە ناڕەزایەتی بە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی لە ئەو ناوچە بەریوە برد کە نیشاندەری جەختی ئەوان لە سەر شوناسی نەتەوەییانە.

گولانیش وەکوو ناوچەکانی تری سووریا لە ڕیزی کارەکانی دەوڵت و سوپایە بۆ ئازاد کردن و دەتوانم بڵێم کە ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێک نزیکین بە ئازاد کردنی گولانەوە.

News Code 23287

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =