به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له وال ستریت ژورناڵ، ئاڵمان و فه‌ڕه‌نسا سه‌رقاڵی ساز کردنی ڕێچکه‌یه‌کی ئاڵ و گۆڕی بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران تاکوو هاوکارییه ئابوورییه‌کانی تاران و یه‌کێتی ئه‌ورووپا درێژه‌ی هه‌بێت.
به‌و جۆره‌ی وال‌ستریت ژورناڵ ڕاپۆرتی داوه، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئاڵمان و فه‌ڕه‌نسا به‌شێکه له‌و کارانه‌ی که ئه‌ورووپا به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به کاری بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵیگرتووه.
وه‌ک باسی ده‌کرێت، ئه‌م ڕێچکه ئابوورییه بۆ مانه‌وه‌ی به‌رجامه که ئه‌مریکا به‌هاری ئه‌مساڵ یه‌کلایه‌نه لێی کشایه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که وڵاتانی جیهانی دژی ئه‌م کاره‌ی ئه‌مریکا بوون.
ورده‌کاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م ڕێچکه ئابوورییه‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئاڵمان ئاشکرا نه‌بووه، به‌ڵام سیاسییه باڵاکانی ئه‌ورووپا به وال ستریت ژورناڵ وتوویانه که هیوای زۆریان به‌م ڕێچکه داراییه هه‌یه بۆ به‌رده‌وام بوون له ئیش کردن له‌گه‌ڵ تاران.
Your Comment