AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٣ ٢٣:٥١

موسڵمانێک گیانی دەیان جوولەکەی لە سیدنی ڕزگار کرد

موسڵمانێک گیانی دەیان جوولەکەی لە سیدنی ڕزگار کرد

ئەحمەد ئەلئەحمەد، هاووڵاتی موسڵمانی ئەو ئوسترالیا، توانی بەدەستی خاڵی چەک لە دەستی یەکێک لە هێرشبەران بۆ سەر ڕێوڕەسمی جووەکانی سیدنی بستێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی ئوسترالیا ڕاپۆرتیان دا کە ئەحمەد ئەلئەحمەد، هاووڵاتی موسڵمانی ئەو وڵاتە، ئەوڕۆ یەکشەممە(23ی سەرماوەز) توانی بەدەستی خاڵی یەکێک لە هێرشبەران بۆ سەر ڕێوڕەسمی جووەکانی سیدنی چەک بکات و بەمکارە گیانی دەیان کەس لە ئامادەبووانی ڕیوڕەسمی جووەکان ڕزگار بکات.

دیمەنی هەڵمەتی ئەو هاووڵاتییە موسڵمانە لە کامێراکانەوە تۆمار کراوە و کریس مینزی سەرۆک‌وەزیرانی ویلایەتی نیو ساوت ڤێڵز، هەڵمەتەکەی ئەحمەد ئەلئەحمەدی بە یەکێک لە تایبەتی‌ترین و بێ‌هاوتاترین دیمەنەکان وەسف کرد کە لە ماوەی ژیانیدا دیویەتی.

شایانی باسە، ئەحمەد پاش هەڵمەتەی کەوتە بەر دەستڕێژیی هێرشبەری دووەم و بە هۆی برینداربوونی لە شان و باڵیدا، بەڕێی نەخوشخانە کرا.

News ID 57896

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha