پاڵپشتیی یەکێتی ئەورووپا لە بەرجام بەردەوامە

کۆمیسیۆنێری وزەی یەکێتی ئەورووپا لە دیداری سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی کرد: پاڵپشتیی یەکێتی ئەورووپا لە بەرجام بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رۆژی دووشەممە پاش دیدار لە گەڵ "میگێل ئاریاس کانیتە" کۆمیسیۆنێری وزەی یەکێتی ئەورووپا لە برۆکسێل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: یەکێتی ئەورووپا هەوڵی وەڕێخستنی میکانیزمێک بۆ ئەنجامدانی کاروباری بانکی لە بواری مامەڵەی نەوتی لە گەڵ ئێرانن.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی هەروەها وتی: هیوادارم بە بێ فەوتاندنی کات ئەو بابەتە جێبەجێ بێت و بەر لە کۆتایی مۆڵەتی وەڕێخرێت و ڕیککەوتنەکە بپارێزرێت.

وتیشی: تەنیا ڕێککەوتنێک کە دەیتوانی لە هەلومەرجی ئێستادا مسۆگەر بێت، بەرجام بوو. ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی هەمووانە و هیوادارم کۆمەڵگای جیهانی و لایەنەکان هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنیی هەڵگرن.

ساڵحی جەختیشی کرد: دەرچوون لە بەرجام بشێویی جیدی بە دواوە دەبێت. هیوادارم بە هاوڕێتی لایەنەکان بتوانین ئەو ڕێککەوتنە بپارێزین. پێگەی سیاسیی یەکێتی ئەورووپا، چین و ڕووسیا دەبێ تەنیا قسە نەبێت و جێبەجێ بکرێت.

میگێل ئاریاس کانیتە کۆمیسیۆنێری وزەی یەکێتی ئەورووپاش لەو پەیوەندییەدا وتی: تا کاتێک کە ئێران بە بەڵینەکانی خۆی پابەند بێت، پاڵپشتیی یەکێتی ئەورووپا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی درێژەی دەبێت.

ناوبراو وه‌بیریشی هێنایەوە: ئێران ئامانجەکانی ئەو ڕێککەوتنەی پراکتیزە و ئاشتیخوازییەکەی سەلماندووە. درێژەی هاوکاریی یەکێتی ئەورووپا لە گەڵ ئێران زۆر گرینگە.

کۆمسیۆنێری وزەی یەکێتی ئەورووپا هەروەها سەبارەت بە وەڕێخستنی میکانیزمی تیجاری وتی: ئەوە هەنگاوێکی ئاڵۆز و تایەکارییە، هاوکات چالاکیگەلی تەکنیکی رێبەرانی سیاسیی وڵاتانی ئەندام درێژەی هەیە.

News Code 23269

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =