ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - محه‌مه‌د مه‌زهه‌ری: شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی، سه‌رۆکی گرووپی نۆجه‌با له میانه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هواڵنێری ئاژانسی مێهر جه‌ختی کرد: عێراق به یه‌کگرتوویی خۆی توانی له به‌رانبه‌ر گرووپی تیرۆریستی داعش بوه‌ستێت و هه‌ر کات موسولمانان له به‌رانبه‌ر تیرۆریسته‌کان وه‌ستاون، توانیویانه سه‌رکه‌وتنی زۆر گه‌وره وەدەست بێنن.
ئه‌و له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئێمه به یه‌کگرتوویی ئیسلامی خۆمان و به‌هێز کردنی هه‌وڵه‌کان توانیمان دوژمنی داعشی خۆمان له‌ناو ببه‌ین. ئێمه له ئه‌نجامدا ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه که به پشتیوانی ئه‌مریکا و زایۆنییه‌کان ئه‌نجام بوو، تێکشکاند.
سه‌رۆکی نۆجه‌با سه‌باره‌ت به کۆنفڕاسی یه‌کگرتوویی ئیسلامی وتی: ئه‌م کۆنفڕانسانه له ڕاستیدا درێژه‌دان به ڕێگه‌ی ئیمام خومه‌ینییه (ره). ئه‌وان جه‌ختیان ده‌کرد که هێزی ئۆمه‌تی مسوڵمان له یه‌کگرتوویدا شاراوه‌ته‌وه و بایه‌خی ئه‌م کۆنفڕانسانه‌ش به‌م شتانه‌یه.
وتیشی: ئیمام خومه‌ینیش جه‌ختیان ده‌کرد که لاوازیی ئۆمه‌تی مسوڵمان ده‌بێته هۆی ناکۆکی و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش دوژمنان له دوای ئه‌وه‌ن له نێو مسوڵمانان ناکۆکی و بۆشایی ساز بکه‌ن تاکوو به ئاسانی بتوانن وڵاتانی ئیسلامی تاڵان بکه‌ن.
که‌عبی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ کردنی دروشمه‌کانی کۆنفڕانسی یه‌کگرتوویی ئیسلامی، وتی: به‌شداری چالاکانه‌ی هه‌موو مسوڵمانان و ڕێبه‌رانیان له‌م کۆنفڕانسه گرنگی زۆری هه‌یه و ده‌توانێت ببێته هۆی جێبه‌جێ بوونی دروشمه‌کانی.
Your Comment