وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یامی هاوخه‌می بۆ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی عێراق نارد

به‌ هۆی هه‌ستانی لافاو له‌ هه‌ندێ شار و ناوچه‌ی عێراق و گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ندێ له‌ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یامێکی هاوخه‌می بۆ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی عێراق نارد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یامێکی بۆ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی عێراق نارد.

قاسمی له‌و په‌یامه‌دا به‌ ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ له‌ هاتنی لافاو له‌ هه‌ندێ شار و ناوچه‌ی عێراق و گیان له‌ده‌ستدان و شوێن بزربوونی سه‌دان که‌س له‌ خه‌ڵکی عێراق هاوخه‌می له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و گه‌لی ئه‌م وڵاته‌ و بنه‌ماڵه‌ خه‌سار لێکه‌وتووه‌کان ده‌بڕی.  

News Code 23251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =