بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێکدانەوەی دوایین نەخشە و دەیتاکانی کەشوهەواناسی نیشانی دەدات تا سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بە شێوەی بەردەوام دەکەوێتە بەر شەپۆلی ناسەقامگیری بارین کە بە هۆیەوە هەوا هەوری و مژاوی دەبێت، باران دەباێت و لە بەرزایی و گەردەنەکان و نیوەی باکووری پارێزگا و شارەکانی بیجاڕ، زەڕینە، دیواندەرە، هەزارکانیان و سەقز بارینی بەفر و هەڵکردنی با هەیە.
بەرپرسی کەشوهەواناسی کوردستان بە هەواڵنێری مێهری وت: هەروەها پێشبینی دەکرێت، بەستێنی بارین لە نیوەی باشووری پارێزگا لە شارەکانی کامیاران، سنە، مووژژ، قوروە، مەریوان، سەوڵاوا، هەورامان و پانگانیش لە ئەو ماوەیەدا لە انوچەکانی تر زیاتر بێت.
ڕەحیم سدیقی زیادی کرد: بەپێی بارینی زۆر، لە ئەو ناوچانە کە باران زیاتر بێت، ئەگەری سێڵاوی بوونی ڕێگای هاتوچۆی شاری و گوندی هەیە.
هەروەها بە پێی ڕاگەیاندنی ئیدارەی ڕێگاوبان و هاتوچۆی جادەیی پارێزگای کوردستان میحوەری سەوڵاوا-پاوە ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی بارینی بەفر لە گەردەنەی تەتە داخراوە.
هەورها ئێستا مژی زۆر تەواوی گەردەنەکانی پارێزگای کوردستان لە میحوەرەکانی سنە-هەمەدان، سنە-دیواندەرە، سەقز-بانە و سنە-مەریوانی گرتووەتە بەر و بووەتە هۆی کەم بوونەوەی توانای بینین.
ئێشتاکە ە گەردەنەی تەتە زیاتر لە دە سانتی مەتر بەفر باریوە کە کاری فریاکەوتن بە ئەو ئۆتۆمبیلانە کە لە بەرفدا گیریان کردووە لە چەند کاتژمێر پێشەوە توند بووەتەوە.
Your Comment