هێرشی تیرۆریستەکان بە گازی کلۆر بۆ سەر ناوچەی خالدیە لە حەڵەب

گرووپە تیرۆریستییەکان لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی شەوی شەممە بە گازی ژەهراوی کلۆر هێرشیان کردە سەر شاری حەڵەب لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی سووریا(سانا)، گرووپە تیرۆریستییەکان شەوی شەممە بە راکتۆری گازی ژەهراوی کلۆر هێرشیان کردە سەر ناوچەی خالدیە لە شاری حەڵەب لە سووریا.

هەواڵنێری سانا لە حەڵەب ڕاپۆرتی دا کە دوابەدوای ئەو هێرشە، ژمارەیەک خەڵکی سڤیل بە بۆنەی هەڵمژینی گازی کلۆرەوە تووشی کێشەی هەناسە و هەست بە خنکان بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فەرماندەیی پۆلیسی حەڵەبیش بە هەواڵدەری سانای وت کە لە ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ناوچەی خالدیە، نزیک بە ١٥ کەسی سڤیل تووشی کێشەی هەناسە بوون کە ئەو بریندارانە خێرا گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەروەها لەم بارەوە هەواڵدەری ڕاشاد تودەی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لانیکەم ٥٠ کەس لە دانیشتووانی ناوچەی خالدیە بە هۆی ژەهراوی بوون بە گازی ژەهراویەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

بە وتەی بەرپرسانی دەرمانی سووریا، مادەی سەرەکی و مەترسیدار بەکار هاتوو لە ئەو ڕاکتۆرانە گازی کلۆر بووە.

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندورستی و دەرمانی حەڵەب ڕاپۆرتی دا کە پاش بوردمان، ٥٠ کەس گواسترانەوە بۆ دوو نەخۆشخانە و وتی کە ئەگەری هەیە ژمارەی بریندارەکان بەرز ببێتەوە.

شیاوی باسە گازی کلۆر کە یەکەمین جار لە شەڕی دووهەمی جیهانی وەکوو چەک بەکار هێنرا، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی برینی جەختەیی و لە ئەگەری ژەهراوی بوونی زۆر، ببێتە هۆی مەرگ.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە نێو قوربانیانی ئەو هێرشەدا ژنان و منداڵان دەبینرێن.

هەواڵنێری سانا ڕاپۆرتی دا کە هیزەکانی سوپای سووریا لە کاردانەوە بە ئەو هێرشە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە باکووری حەڵەب کردە ئامانج کە دوابەدوای ئەوە، ئەو گرووپە تیرۆریستییە خەساری قورسی پێگەیشت.

News Code 23235

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =