به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له تی ئاڕ تی، ڕێکخراوی دادی تورکیا به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که فه‌تحۆڵا گوله‌ن یه‌کێکه له تۆمەتبارهکانی تیرۆرسی ئه‌ندره‌ی کارلۆف، باڵوێزی پێشووی ڕووسیا له تورکیا.
له ۱۹ی سێپتامبه‌ری ۲۰۱۶ کارلۆف له حاڵی قسه کردن له پێشانگایه‌کی نه‌قاشی بوو که پۆلیسێکی تورک له پشته‌وه کردییه ئامانج و کوشتی.
ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاندووه که فه‌تحۆڵا گوله‌ن فه‌رمانی ئه‌م کاره‌ی داوه، هه‌روه‌ها تورکیا گوله‌ن به ڕێبه‌ری ئه‌نجام دانی کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ ده‌زانێت، به‌ڵام تاکوو ئێسته ئه‌مریکا ئاماده نه‌بووه ئه‌م که‌سایه‌تییه ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره بکاته‌وه.
Your Comment