دابین کرانی ئاو ویستی سەرەکی خەڵکی کوردستانە

پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە دابین کرانی ئاو دۆز و ویستی سەرەکی خەڵکی کوردستان لە دەوڵەتە، وتی: دابین کرانی ئاوی پێویست دەتوانێ گۆڕانکاریی زۆر باشی لە پارێزگادا بە دواوە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن موراد نیا ئێوارەی رۆژی ڕابردوو لە دانیشتنی ئەنجومەنی گەشەی پارێزگای کوردستان کە بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: هیوادارم وەزیری وزە لە پێوشوێن گرتنی ڕەوتی دابین کاری ئاو وەک یەکێک لە پەسندکراوانی بەڵگەی گەشەی کوردستان یارمەتیی بەرپرسانی ئەو پارێزگایە بدات.

ڕاشیگەیاند: دوو بابەت لە پەسندکراوانی بەڵگەی گەشەی پارێزگا زۆر پێوشوێن گیراوە کە یەکیان پێشگری لە خاوفرۆشتنە و لەو پەیوەندییەدا قوڵینگی پڕۆژەی زنجیرەی پۆڵا بە ٥ ملیارد دۆلار سەرمایەدانەری لێدراوە.  

پارێزگاری کوردستان سەبارەت بە دووهەمین بابەت واتە دابین کران و تەرخاندانی ئاو بە پارێزگای کوردستان، ڕوونی کردەوە: ڕەنگە یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتوویی پارێزگا پرسی ئاوە کە تەرخاندان و دابین کردنی ئاستی پێویستی دەتوانێ گۆڕانکاریی زۆری باشی لە کوردستاندا بە دواوە بێت.

مورادنیا لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکانیدا بیری هێنایەوە: دواکەوتوویی کوردستان بەرهەمی چەند ساڵی ڕابردوو نییە و لە قۆناغەکانی پێشووەوە بە سەر یەکدا کەڵەکە بووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئاکامداربوونی هەوڵەکان لە بواری بەرزکردنەوەی ئاستی دابین کاریی ئاو، وتی: کارێک کە ٤٠ ساڵە چاوەروانییە خەڵکییە و ئەنجام نەدراوە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا شێلگیرانە پێوشوێن گیراوە و لە جێبەجێ کردن دایە.

پارێزگاری کوردستان وتیشی: کۆریدۆری باکوور – باشوور لە کوردستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ٧٥ کیلۆمەتر پێشکەوتنی بووە کە ئەگەر لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا بەو چەشنە کارمان کردبایە ئێستا لە مامناوەندی وڵات لە پێشتر بووین.

مورادنیا لە کۆتایی ئاماژەی بەوەش دا: ئەنجامی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی گەشەی پارێزگا تا ئێستا زۆر بە باشی هەنگاوی ناوە و لە داهاتووشدا هەروا دەبێت و خەڵکی دەسکەوت و ئەنجامەکانی هەست پێ دەکەن.

News Code 23209

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =