بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، دەوڵەتی ماکرۆن ۱٨ کەسی سعوودی بە هۆی کوشتنی جەمڵ خاشقجی لە هاتن بۆ فەڕەنسا قەدەغە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: کوشتۆی خاشقجی تاون بووە و ئەم کارەش دژی ئازادی ڕا دەربڕین و مافی مرۆڤ بووە. فەڕەنسا دەیەوێت کە وردەکاری ئەمکوشتنە ڕوون ببێتەوە. لە بەرپرسانی عەرەبستان وڵامێکی ڕوون و گشتیمان دەوێت.
شایانی باسە کە وەزارەتی دارایی ئەمریکاش بەر لەمە ۱۷ کەسی سعوودی لە چون بۆ ئەمریکا قەدەغە کرد بوو.
Your Comment