AP ١٣٩٧ سەرماوەز ٢ ٢٠:٠٥

دۆزینەوەی ٢٠ حەشارگەی داعش لە کەرکووک

دۆزینەوەی ٢٠ حەشارگەی داعش لە کەرکووک

سەرچاوە عێراقییەکان لە دۆزینەوەی بیست حەشارگەی داعش لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە کەرکوک هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، هێزە عێراقییەکان لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت لە ڕۆژی پێنج شەممە، حەشارگەکانی داعش لە پارێزگای کەرکووکیان دۆزیەوە.

یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند : لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی هێزە عێراقیەکان ٢٠ حەشارگەی داعش لە ناوچەی وادی شاعی لە باشووری ڕۆژاوای داقوق لە ٤٠ کیلۆمەتری باشووری کەرکوک لە باکووری عێراق دۆزرایەوە.

ناوبراو زیادی کرد : ئەو حەشارگەگەلە هاوشێوەی تونل بوون و تێیدا مادەی خۆراکی و جیهازی هەبووە و دەرکەوت کە لە حەشارگەکان وەکوو ناوەندی پەروەردەی تیرۆریستانی داعش کەڵک وەرگیراوە.

News ID 23205

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha