بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی تویتێک نووسی: ئەوانەی نەوت بۆ دیمەشق دەنێرن یان پشتیوانی لە حزبۆڵا و حیماس دەکەن، خراپیان بە سەر دێت.
ئەو زیادی کرد: ئەوەی کە ئەمریکا پیلانی نەوتی ئێران و ڕووسیا بۆ پشتیوانی لە بەشار ئەسەد و دابین کردنی پارە بۆ حزبۆڵا و حماسی کردووەتە ئامانج، پەیامێکی ڕوونی هەیە کە هەر کەس بەوێت نەوت بۆ سووریا بنێرێت یان هەوڵ بدات گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران پێشێل بکات، سزا دەدرێت.
ئەمە لە حاڵێکدا کە واشنتۆن دوێنێ ۳ کۆمپانیا و ٦ کەسی ڕووسی بە هۆی ناردنی ئێران بۆ سووریا گەماڕۆ دا.
ئەم شریکانە بریتی بوون لە گلۆباڵ وەیژن و پڕۆمیسری ئیمپۆرت. هەروەها ئەدری داگایف بەرپرسێکی ڕووسی بەم بۆنەوە گەماڕۆ دراوە.
Your Comment