به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هاوکاری له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان بۆ دۆسییه‌ی خاشقجی به بن به‌ست بگات، به فه‌رمی داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مباره‌وه ده‌که‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: ڕیاز هاوکاری باشی ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی ناکات، هه‌ر بۆیه ناچار ده‌بن له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌نجام دانی لێکۆڵینه‌وه‌کان یارمه‌تی وه‌ربگرن.
چاوش ئۆغڵو ئاماژه‌ی دا: ئێمه ئاگادارین که ۱۱ که‌س له عه‌ره‌بستان به‌م هۆیه‌وه ده‌ستگیر بوون، به‌ڵام ئه‌وانی دیکه هێشتا ئازادن و ده‌ستگیر نه‌کراون.
Your Comment