AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٢٧ ١٨:٣٢

گەڕانەوەی زیاتر لە ٩٠٠ ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان

گەڕانەوەی زیاتر لە ٩٠٠ ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان

مێدیاکان لە گەڕانەوەی زیاتر لە ٩٠٠ ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ناوەندی ڕووسی پێشوازی، چاوەدێری و وەرگرتنی ئاوارە سوورییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٩٦٠ ئاوارەی سووری دانیشتووی وڵاتانی تر گەڕاونەتەوە سووریا.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ٢٥٧ ئاوارەی سووری بریتی لە ١٢٦ ژن و ١٣١ منداڵ لە ڕێگای یابوس و تل کلخەوە و هەروەها ٧٠٩ ئاوارە بریتی لە ٢١٣ ژن و ٣٦٢ منداڵ لە ڕێگای سنووری نسیب لە ئردۆنەوە گەڕاونەتەوە سووریا.

شیاوی باسە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ١٨ ی جوولای ئەمساڵی زایینی ناوەندێکی تایبەتی لە سووریا بۆ پێشوازی لە ئاوارە سوورییەکان و ئاسان کردنەوەی ڕەوتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان خستووەتە ڕێ.

News ID 23117

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha