هۆشداری ئەمریکا بە بانک و کۆمپانیا ئەورووپاییەکان بۆ مامەڵە لە گەڵ ئێران

برایان هۆک نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران سەبارەت بە مامەڵە لە گەڵ ئێران هۆشداری دایە بانک و کۆمپانیا ئەورووپاییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران رۆژی پێنج‌شەممەی ڕابردوو سەبارەت بە هەر جۆرە مامەڵەیەک لە گەڵ ئێران هۆشداری دایە بانک و کۆمپانیاگەلی ئەورووپی.

وتیشی: بانک و کۆمپانیاگەلی ئەورووپی ئاگاداری ئەو بابەتەن کە ئەمریکا شێلگیرانە گەمارۆکانی لە دژی ئێران جێبەجێ دەکات.

هۆک لە لێدوانەکانیدا ئاماژەی بە هەواڵی بڵاوکراوەی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز سەبارەت بە کێشەکانی بەردەم یەکێتی ئەورووپا بۆ کردنەوەی کەناڵێکی تایبەتی لە پێناو ئاسانکاری بۆ مامەڵەگەلی ماڵی لە گەڵ ئێران کرد.

بە وتەی ڕۆیتێرز پلانی نوێی یەکێتی ئەورووپا بۆ درێژەی بازرگانی لە گەڵ ئێران کە بە پێچەوانەی گەمارۆگەلی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت، بە ئاوردانەوە لەوەی کە هیچ وڵاتێکی یەکێتی ئەورووپا لە ترسی هەنگاوە سزادەرانەکانی ئەمریکا ناوێرێت میوانداریی جێبەجێ کرانی ئەو پلانە لە خاکی وڵاتەکەی بێت، بێ ئاکام ماوەتەوە.

دیپلۆماتگەلی یەکێتی ئەورووپا ڕایانگەیاندووە کە دەسەڵاتە سەرەکییەکانی ئەورووپا و لەوان ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا پاش ئەوەی نەمسا پلانەکەی قبووڵ نەکرد و تا ئاستی هەڵوەشانەوەی بردە پێش، گوشاریان خستۆتە سەر لۆکزامبۆرگ بۆ قبووڵ کردنی میواندارێتی و بوون بە شوێنی جێبەجێ کرانی ئەو پلانە.

News Code 23071

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =