بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد عەلی جەعفەری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ۵ کەس لە سنوورەوانە ڕفێندراوەکانی ئێران لە میرجاوە ئازاد کراون و بە زوویی دەگەڕێنەوە ناو وڵات.
جەعفەری سەبارەت بە هەنگاوەکان بۆ ئازاد کردنی سنوورەوانان وتی: پێنج کەسیان ئازاد کراون، تیرۆریستەکان دەیانەوێت ژمارەیەکیان بە ئەسیری بهێڵنەوە تاکوو لەگەڵ زیندانییەکانی خۆیان بیانگۆڕنەوە بەڵام ئێمە لە هەوڵداین لە ڕێگای دەوڵەتی پاکستانەوە سنوورەوانەکانمان ئازاد بکەین.
جەختیشی کرد: ئێران ژێرباری قسەی زۆر و مەرجی نالۆژیکانەی تیرۆریستان ناچێت و بە هاوکاری پاکستان و بەوپەڕی هێز و تواناوە سنوورەوانەکانی ئازاد دەکات.
Your Comment