AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٢٤ ١١:٣٢

یەکێتی ئەورووپا هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد

یەکێتی ئەورووپا هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد

یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە دانانی گومڕوک لە سەر ئۆتۆمبیلەکانی بەرهەمی ئەو یەکێتییە لە لایەن ئەمریکاوە، بە ڕیزبەندێک لە هەوڵی بەرانبەر وەڵام دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، سیسیلیا مالمستروم کۆمیسیاریای بازرگانی یەکێتی ئەورووپا دوێنێ چوارشەممە هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد: ئەگەر ئەمریکا لە سەر ئۆتۆمبیلەکانی بەرهەمی ئەو یەکێتییە باج دابنێت، بروکسێل کاردانەوە دەنوێنێت بەرانبەر ئەو کارە.

کۆمیساریای بازرگانی یەکێتی ئەورووپا لەم بارەوە وتی: ئەگەر وابێت کاردانەوە دەنوێنین. ئەگەر واشنتۆن ئاوەها کارێک بکات، ڕیزبەندێکی درێژ لە هەوڵی بەرانبەر بە پێی یاسای ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی پێک دێنین و بەڕێوەی دەبەین.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو ڕیزبەندە بریتی دەبێت لە ئۆتۆمبیل، بەرهەمی کشتوکاڵی و سیستەمە پیشەییەکان.

News ID 23054

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha