به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سووریا ڕۆژی دووشه‌مه ڕایگه‌یاند که به هۆی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی دژه داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا له پارێزگای ده‌یره‌زووره زیاتر له ۶۰ که‌س کوژراو و بریندار هه‌یه.
ئه‌م ئاژانسه له زاری سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌کانه‌وه ڕایگه‌یاند که له هێرشی هاوپه‌یمانی بۆ گوندی شه‌عفا له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور زیاتر له ۶۰ که‌س کوژراو و بریندار هه‌یه.
پێشتریش له هێرشێکی ئاسمانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه بۆ سه‌ر شاری هه‌ژین له ده‌یره‌زوور لانی که‌م ۱۵ که‌سی سڤیل کوژران. زۆربه‌ی کوژراوه‌کان ژن و منداڵ بوون.
شایانی باسه که ده‌وڵه‌تی سووریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تانه‌ی له دژی ئه‌مریکا به‌رز کردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه که ئامانجی ئه‌مریکا له سووریا شه‌ڕی دژ به تیرۆریسم نییه.
Your Comment