به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لێبورده‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند که به هۆی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، ناسراوترین خه‌ڵاتی مافی مرۆڤ به ناوی باڵوێزی ویژدان له ئان سان سووچی، سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی کاتی میانمار وه‌رگیردرێته‌وه.
ڕۆژی ۱۱ی نۆڤامبه‌ر، کومی نیادۆ، سه‌رۆکی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه به نامه‌یه‌ک به ئان سان سووچی ڕاگه‌یاند که خه‌ڵاته‌که‌ی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه.
له‌م نامه‌دا هاتووه: لێبورده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بی هیوا بووه که هه‌نگاوه‌کان ئان سان سووچی و سه‌رمه‌زار له بێ ده‌نگ بوونی ئه‌م که‌سایه‌تییه له به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌ته‌کانی سوپای میانمار له دژی موسوڵمانانی ئه‌م وڵاته. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین که براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته گه‌وره بێ جیاوازی پشتیوانی له مافی هه‌موو خه‌ڵکانی جیهان بکات.
شایانی باسه که ساڵی ۲۰۱۶ ئان سان سووچی سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تی کاتی و ناسه‌ربازی میانماری له ئه‌ستۆ گرت. ساڵی ڕابردووش سوپای میانمار جارێکی دیکه هێرشی کرده سه‌ر موسوڵمانانی ئه‌م وڵاته و سووچی ئاماده نه‌بوو ئه‌م هێرشه سه‌ربازییه بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل ئیدانه بکات.
Your Comment