بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حکمەت ئازاد ئاشکرای کرد: کارە ژێرخانییەکان لە گوندی ئاساوڵە دەستی پێکردووە و تا ئێستا ٤ کیلۆمەتر فیبری نووری لە ئەو گوندە سیم کێشی کراوە.
ناوبراو لە پێشکەوتنی ٣٠ لە سەدیی ئەو پڕۆژە هەواڵی دا و زیادی کرد: بۆ بەڕێوە بردنی سیستەمی FTTH لە ئاساوڵە، بڕی ١٥ ملیار ڕیاڵ لە شوێنی بوودجە ناوخۆییەکان تەرخان کراوە.
بەرپرسی موخابراتی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە گوندی ئاساوڵە ١٥٠٠ بنەماڵەی تێدا نیشتەجێیە، وتی: بە تەواو بوونی پڕۆژەکە، دانیشتووانی ئەو گوندە دەتوانن لە خزمەتەکانی سیستەمی FTTH کەڵک وەربرگن.
حکمەت ئاماژەی کردە سەر هاتنی یەکنۆلۆژیای نوێی موخابراتی بۆ پارێزگا لەوانە فیبری نووری و وتیشی: سیستەمی FTTH /B بە واتای " فیبری نووری تا خانووبەرە"یە کە یەکێک لە پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیاکانی پێوەندی جیهانە و لە جیاتی کابلی مسی، لە فیبری نووری بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان تا باڵەخانە و یا شوێنگەی کەسەکان کەڵک وەردەگیردرێت.
ناوبراو وتیشی: بە کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوزاری فیبری نووری دەتوانرێت سیستەمی جیاواز لەوانە ئینترنت، سیستەمی چەند ڕسانەیی و سیستەمەکانی تر بە خێرایی و کوالێتی زۆر زیاتر لە کابلی مسی بنرێتە ئیختیاری بەکارهێنەرانەوە.
ناوبراو بە ئاماژە کە باشییەکانی کەڵک وەرگرتن لە فیبری نووری وتی: بوستێنی بێ سنوور، بەستێنی ئەمن، ئیمکانی کەڵک وەرگرتن لە ئینترنتی ئەشیا، سیستەمی ئای پی و ئیمکانی زیرەک کردن لەوانە ئیمکانات و بەستێنەکانی کەڵک وەرگرتن لە فیبری نوورییە.
حکمەت لە درێژەدا با ئاماژە بە ئەوەی کە موخابراتی کوردستان بە نوێ ترین جەهازاتی موخابراتی تەیار کراوە، زیادی کرد: پێوەری تەکنۆلۆژی موخابراتی کوردستان کە دەدرێتە بەکارهێنەران لە پێشکەوتووترین پێوەرەکانی موخابراتی جیهانە.
ناوبراو وتیشی: تا ئێستا چوار هەزار و ٤٩١ کیلۆمەتر ژێرخانی فیبری نووری لە پارێزگا ئەنجام دراوە و موخابراتی ناوچەی کوردستان ئامادەیی خۆیی بۆ خزمەتگوزاری بە بەکارهێنەران ڕادەگەیێنێت.
حکمەت وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بەستێنی پشتیوانی ٣٠ هەزار بەکارهێنەری فیبری نووری لە پارێزگا لە لایەن موخابراتەوە هەیە وتی: ئێستا ٥٨٨ بەکارهێنەر لە سیستەمی FTTH کەڵک وەردەگرن.
ناوبراو ئاماژەی کرد ەسەر ژمارەی ٥٩٤ بەکارهێنەری SIP PHONE لە پارێزگا کە لە فیبری نووری کەڵک وەردەگرن و وتی: سیستەمی SIP PHONE ڕێکارێک بۆ پێشکەش کردنی بەستێنی ئینترنتە.
شیاوی باسە کوردستان لە ڕیزی پارێزگا پێشڕەوەکان لە خزمەتگوزاری سیستەمی FTTH ە.
Your Comment