یه‌کێتی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ برسییه‌تی له‌ یه‌مه‌ن هۆشداری دا

به‌ هۆی درێژه‌کێشانی هێرشی سعوودییه‌کان بۆ سه‌ر به‌نده‌ری حه‌دیده‌، یه‌کێتی ئه‌ورووپا داوای کرد که‌ خه‌ڵکی یه‌مه‌ن ده‌ستیان به‌ یارمه‌تییه‌ مرۆڤییه‌کان بگات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لجه‌زیره‌، یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک داوای کرد که‌ خه‌ڵکی یه‌مه‌ن ده‌ستیان به‌ یارمه‌تییه‌ مرۆڤییه‌کان بگات.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شاری حه‌دیده‌ له‌ یه‌مه‌ن ئازار و زیانی خه‌ڵکی سڤیلی له‌م وڵاته‌ زیاتر کردووه‌ و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ زۆر زیاتر له‌ جاران تووشی برسیه‌تی بوون.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌: برسیه‌تی گیانی ۱۴ ملیۆن که‌س له‌ ۲۲ ملیۆن خه‌ڵکی یه‌مه‌نی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ له‌ یه‌مه‌ن ده‌بێت ڕێگه‌ به‌ چوونی یارمه‌تییه‌ مرۆڤییه‌کان بده‌ن.

News Code 23008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =