به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ده‌یلی سه‌باح، وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که به هۆی ته‌قینه‌وه له کۆگایه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی چه‌کی قورس له پارێزگای هه‌کاری له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، لانی که‌م ۲۵ هێزی سه‌ربازی بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه، لانی که‌م ۷ هێزی سه‌ربازی تورکیاش بێ سه‌ر و شوێن بوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی شه‌مدینلی له نزیک سنووری ئێران ڕووی داوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا ئاماژه‌ی داوه که ئه‌م ته‌قینه‌وه به هۆی ڕاهێنانێکی ئاسایی سه‌ربازی له ناوچه‌که ڕووی داوه.
هه‌وڵه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ۷ که‌سه بێ سه‌ر و شوێن بووه‌که درێژه‌ی هه‌یه و له هۆکاری ئه‌م ڕووداوه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌کرێت.
Your Comment