پەمپەئۆ دیسان لە دژی ئێران لێدوانی دا

وەزیری دەروەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ بی بی سی دیسان لە دژی ئێران لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەروەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ بی بی سی دیسان لە دژی ئێران لێدوانی دا.

ئەو پاگەندەی کرد: گەماڕۆکانی ئەم دواییە دەرمان ناگرێتەوە و ناردنی دەرمان بۆ ئێران ناگرێتەوە. گوشارەکان تاکوو گۆڕینی کرداری ئێران درێژەی هەیە ئەگەرچی ئێران هیچ ئامادییەکی نیشان نەداوە بۆ ئەم کارە، دەمانەوێت ئێران کاری وەک پشتیوانی لە حزبۆڵا دەستی لێ هەڵگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەم بابەتە گەر ئێران خۆی نەگۆڕێت چی دەکەن، وتی: ئێمە سەبارەت بە کارەکانی داهاتوومان قسە ناکەین، ئەوان دەبێت کرداریان بگۆڕن، بۆ نموونە ئێران مووشەک بە حوسییەکان دەدات تاکوو لە عەرەبستانی بگرن ئەم کارە ئەمنیەتی ناوچەکە و ئێمەش دەخاتە مەترسیەوە.

پەمپەئۆ سەبارەت بە بە گاماڕۆکان وتی: هاوپەیژانییەکی گەورە لەگەڵ ئەورووپا و هەموو جیهان دروست بووە، تەنانەت ئەو ۳ وڵاتە ئەورووپاییەی لە بەرجام ماون لەژگەماڕۆکان پشتگریمان دەکەن.

ئەو لە وڵامی ئەم پرسیارە کە گەماڕۆکان کاریگەری لە سەر خەڵکی ئێران دەبێت، پاگەندەی کرد: بەرپرسانی ئێران خۆیان زەربان لە خەڵکی ئێران داوەنەک ئێمە، بەم حاڵەشەوە بۆ کەل و پەلی دەرمانی و کشت و کاڵی گەماڕۆ نەسەپاوە.

News Code 22923

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =