بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، کەریم عەبیدی لە هێزەکانی سوپای عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوپا و پۆلیسی ئەو وڵاتە گۆڕێکی بە کۆمەڵی لە ناوچەی بادووش لە باکووری رۆژئاوای مووسڵ دۆزیوەتەوە کە ڕۆفاتی ٣٠ کەس لە قوربانیانی داعشی لە خۆگرتووە.
عەبیدی جەختی کرد: تاقمێک لەو قوربانیانە بەربژێرانی پێشووی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٤ن کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشی ڕفێندرا بوون.
سوپای عێراق تا ئێستا چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ لە قوربانیانی جەنایەتەکانی داعشی لە سەرتاسەری ئەو وڵات دۆزیوەتەوە.
Your Comment