به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە عەرەب نیوز، بەرپرسانی ئەمریکایی پاگەندەیان کردووە کە کەشتییە ئێراۆییەکان جی پی ئێسەکایان دەکوژێننەوە تاکوو گواستنەوەی نەوت بشارنەوە.
برایان هۆک ڕایگەیاند کە ئەم کارەی ئێران مەترسیدارە و دەتوانێت ڕووداوی دەریایی بەرز بکاتەوە.
ئەو هەروەها وتی: ئامانجی ئەمریکا لەم گەماڕۆیانە گۆڕینی کرداری ئێرانە و گەماڕۆکان بازەرگانی مرۆڤانە ناگرێتەوە وەک دەرمان و خواردەمەنی.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران پاگەندەی کرد: ئەمریکا زیاترین گوشاری ئابووری خستووەتە سەر ئێران، بێ ئەوەی نرخی نەوت لە ئاستی جیهانی بەرز بێتەوە. گەماڕۆکان جورێک داڕێژراون کە زەرب لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ئاستی جیهان نەدات.
شایانی باسە کە ئەمریکا گەماڕۆکانی بە سەر نەوت و بانکەکانی ئێراندا سەپاندەوە بەڵام هەشت وڵات لەم گەماڕۆیانە مەعاف بوون کە بریتی بوون لە چین، ژاپۆن، کۆریای باشوور، هێند، یۆنان، ئیتالیا، تایوان و تورکیا.
Your Comment