به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له جه‌زیره، بن سه‌لمان ڕۆژی دووشه‌مه له میانه‌ی دیدار له شاری مه‌له‌ک عه‌بدولعه‌زیز حه‌وت پڕۆژه‌ی ستراتیژیکی له بواری وزه‌ی نانه‌وتی، وزه‌ی ناڤۆکی، پاک کردنه‌وه‌ی ئاوی سوێر، ژنتیک و پیشه‌ی فڕۆکه‌وانی ده‌ست پێ کرد.
دوو پڕۆژه‌ی گرنکی، دروست کردنی ڕئاکتۆرێکی لێکۆڵینه‌وه و ناوه‌ندی بۆ گه‌شه دان به بینا فڕۆکه‌وانییه‌کان بوون.
شایانی باسه که مانگی مارس، محه‌مه‌د بن سه‌لمان ڕایگه‌یاند که عه‌ره‌بستان ئاماده‌یی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێران په‌ره به چه‌کی ناڤۆکی بدات، له هه‌مان ڕێگه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت.
ئه‌و زیادی کرد: عه‌ره‌بستان نایه‌وێت بۆمبی ناڤۆکی ساز بکات، به‌ڵام گومانی تێدا نییه که ئه‌گه‌ر ئێران بۆمبی ناڤۆکی ساز بکات ئه‌وانیش له زووترین کات ئه‌و کاره ده‌که‌ن.
ده‌ست پێ کردنی پڕۆژه ناڤۆکییه‌که ڕاست له‌و کاته دایه که ئه‌مریکا به بیانۆی پلانی ناڤۆکی ئێرانی گه‌ماڕۆ داوه.
Your Comment