به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، دیپلۆماتێکی فه‌ڕه‌نسی وتی: به‌رپرسانی پاریس دڵنیان که ڕێگه‌چاره‌یه‌کی یاسایی به زوویی بۆ بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌که‌وێته کار، به‌ڵام ده‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌م ڕێگه‌چاره‌یه ته‌واو جێگیر بکرێت.
ئه‌و زیادی کرد: فه‌ڕه‌نسا هیواداره که له ڕۆژانی داهاتوو به فه‌رمی ئه‌م ڕێکاره بخرێته به‌رده‌ست. چه‌ند مانگێک کاتی برد تاکوو مۆدلی ئه‌م مکانیسمه که‌وته کار، ساڵی ۲۰۱۹ کاتی جێبه‌جێ کردنی ده‌بێت.
ئه‌م که‌سایه‌تییه فه‌ڕه‌نسییه وتی: تاکوو به‌ر له کۆتایی هاتن به ساڵی ۲۰۱۸ ئه‌نجام دانی کاری بازه‌رگانی له‌م ڕێگه‌وه ناکرێت. یه‌کێتی ئه‌ورووپا دژی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکایه و له دوای ئه‌وه‌یه که به مکانیسمێکی نوێی سه‌ربه‌خۆیی ماڵی له‌گه‌ڵ ئێران کاری بازه‌رگانی بکات.
شایانی باسه که پێشتر ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند بوو که ئه‌م مکانیسمه ئابوورییه تاکوو به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا ده‌خاته کار.
Your Comment