دەوڵەت ئەبێ بوونی حەشدی شەعبی بپارێزێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانی بنکەی حەشدی شەعبی جەختی کرد کە ئەو ڕێکخراوە هێزێکی فەرمیی سەر بە یاسایە و دامەزراندنی ئەویش دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ وڵاتەکەی دێتە ئەژمار کە ئەبێ بپارێزرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە الغد پرس، نووسینگەی عادڵ عەبدولەمەهدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە دەرکردنی بەیانییەیەک ڕایگەیاند کە ناوبراو ڕۆژی دووشەممە سەردانی بنکەی حەشدی شەعبی کردووە و لە گفتوگۆ لە گەڵ فەرماندەکانیشی پرسی چوونە دەرەوەی هێزە شەکدارەکان لە شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە جگە لە هێزەکانی بەرپرسی پاراستنی ئاسایشی لێک داوەتەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیانییەی خۆیدا لەم بارەوە هێناویە کە لەو دیدارەدا، لە سەر هاوکاری ئەو ڕێکخاروە لە بەدی هاتنی ئاوەها ئامانجێک جەخت کرا و بەرنامە سەرەتاییەکان بۆ دەسپێکی بەڕێوە چوونی ئەو گەڵاڵە لە پارێزگای بەسرە لە باشووری ئەو وڵاتەش دەکراوە.

بە پێی ئەوەی کە لە بەیانییەکەدا هاتووە، عادڵ عەبدولمەهدی لە لێدوانێکدا وێڕی جەخت لە سەر ئەوەی کە حەشدی شەعبی ڕاستیەکی گەورەیە کە ناتوانرێت نکۆڵی لێ بکرێت و هێز هێزێکی فەرمی سەر بە یاسا و ڕێبەرایەتی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقە، وتی کە ئەرکی دەوڵەتە لە ئەو ڕێکخراوە پشتیوانی بکات و بوونی بپارێزێت.

عەبدولمەهدی بە وتنی ئەوەی کە بوودجەی بنکە جیاوازەکان لەوانە حەشدی شەعبی کەم بووەتەوە و ئەبێ سەرچاوەی دارایی تری بۆ بدۆزرێتەوە، ڕایگەیاند کە بۆ دروست کردنی سەرچاوەی دارایی نوێ بۆ پشتیوانی لە ئەو ڕێکخراوە هەوڵ دراوە چونکوو حەشد زوروورەتە و ئەبێ بمێنێتەوە.

News Code 22884

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =