هەوڵی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ بڕینی سیستمی سوئیفت بە ڕووی ئێراندا

مێدیایەکی ڕۆژئاوایی ڕایگەیاند کە کونگرسی ئەمریکا لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەم وڵاتە هەوڵ دەدات سیستمی سوئیفت بە ڕووی ئێراندا دابخات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست وتی: کۆنگرێسی ئەمریکا لە حاڵی دانوستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەمریکایە تاکوو سیستمی سوئیفت بە ڕووی ئێراندا دابخات.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە تێد کروز، سیناتۆری ئەمریکایی پڕۆژەیەکی ئەمادە کردووە کە ئەو وڵاتانەی بە پێی سیستمی بانکی سوئیفت لەگەڵ ئێران بازەرگانی دەکەن گەماڕۆ بدرێن. هەروەها دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپ بۆ زەرب دانی زیاتر لە بانکەکانی ئێران کراوەتر بووە.

هەموو ئەمانە لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە ئەورووپا هەوڵێکی زۆر دەدات تاکوو لە ڕێگەی سیتسمی بانکی سوئیفتەوە هاوکاری بازەرگانی ئێران بکات و دریژە بە بەرجام بدات، هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هیچ وڵاتێکی ئەورووپایی ئامادە نەبێت کاروباری بانکی ئێران لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام لە ئەستۆ بگرێت.

News Code 22768

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =