بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، کێبڕکێیەکانی ژیمناستیکی پاڵەوانێتی خانمانی ڕۆژاوای ئێران لە ئاستی تەمەنی مێرمنداڵان بە بەشداری ژیمناستیک کارەکانی پارێزگاکانی ڕۆژاوای ئێران بە میوانداری پارێزگای لوڕستان بەڕێوە چوو.
لە ئەو کێبڕکێیانە زیاتر لە ٩٠ ژیمناستیک کاری مێرمنداڵی کچ لە ١٠ گرووپدا بە نوێنەریاتەی لە پارێزگاکانی هەمەدان، کوردستان، کرماشانو لوڕستان بۆ ماوەی دوو رۆژ لە بەشە جیاوازەکان پێکەوە کێبڕکێیان دا.
گرووپی پارێگزای وکردستان بە سەرپەرشتیاری تاهرە ئەسڵانی و ڕاهێنەری شوهرە تاڵەبان پیرە لە ئەو کێبڕکێیانە ئامادە بوون و بە وەدەست هێنانی هەشت میدالیای ڕەنگاوڕەنگ توانیان پلەی دووهەمی کێبڕکێیەکان مسۆگەر بکەن.
Your Comment