بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی فەرمانەی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کوردستان، سەرهەنگ عەباس مەسعوودی وتی: پۆلیسی ئیدارەی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵای پۆلیسی ئاگاهی شارستانی بانە لە درێژەی چاوەدێری بە سەر هومار و باربەرییەکاندا توانی هومارێکی گەورەی کاڵای قاچاخ بدۆزنەوە.
ناوبراو زیادی کرد: پۆلیس پاش ناسینەوەی ئەو هومارە و بە هەماهەنگی سیستەمی دادوەری لە لێکدانەوەی ئەو شوێنە توانی جۆرەکانی کاڵای خۆراکی، ئامێری جوانکاری و تەندروستی و کاڵای قەدەغە کراو بدۆزنەوە.
جێگری فەرمانەیی ئینتزامی پارێزگای کوردستان درێژەی دا: بڕی ئەو وەجبە دۆزراوە لە لایەن کارناسانەوەی زیاتر لە چوار ملیار ڕیاڵ خەمڵێندراوە.
مەسعوودی وتیشی: بە هەوڵی پۆلیس خاوەنی کاڵاکانیش ناسرایەوە و بە پێی نەبوونی هەر جۆرە بەڵگەیەکی گومڕوکی دۆسیەی بۆ پێک هێنرا و تۆمەتبارەکە و دۆسیەکەی ڕادەستی لایەنە پێوەندیدارەکان کرا.
Your Comment