AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٥ ٢٠:٣٦

چوونی یەک ملیۆن و ٥٣٠ هەزار زیارەتکاری عەرەب و بیانی بۆ عێراق

چوونی یەک ملیۆن و ٥٣٠ هەزار زیارەتکاری عەرەب و بیانی بۆ عێراق

بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵگەلی چلەی ماتەمینی حسێنی لە چوونی یەک ملیۆن و ٥٣٠ هەزار زیارەتکاری عەرەب و بیانی بۆ عێراق بە مەبەستی بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حسێنی (دخ) هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، تەوفیق غالب حەبالی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵگەلی چلەی ماتەمینی حسێنی، جەختی کرد: ژمارەی زیارەتکارانی عەرەب و بیانی کە لە ڕێڕەوگەی سنووری و فرۆکەخانەکانی عێراق بۆ بەشداری لە چلەی ماتەمینی حسێنی گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە لە یەک ملیۆن و ٥٣٠ هەزار کەس تێپەڕیوە.

جج!پێشتریش بەرپرسانی عێراقی بە ئاماژە بە ژمارەی ناوەندەکانی خزمەتگەیاندن بە زیارەتکارانی حسێنی، لە ئامادەبوونی هێزەکانی ئاسایش لە ناوچە جۆربەجۆرەکان بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئەو ڕیوڕەسمە هەواڵیان دابوو.

هاوکات هێزەکانی حەشدی شەعبی-ش رۆژی ڕابردوو لە پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی لە گەڵ هێزەکانی دیکە بۆ دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکارانی حسێنی هەواڵیان داوە.

News ID 22686

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha