به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، فراكسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆ دوو شەممە لەبەیاننامەیەك راشیگەیاندووە "ستراتیجی ئێمە لە داهاتوودا چاودێرییكردنی حكوومەت و كارەكانی و لێپرسینەوەی دەبێتو باوەڕی تەواومان بە جیاكردنەوەی دەسەڵات لە یەكتر هەیە".
جووڵانەوەكە ئەوەشی راگەیاندووە: "لەگەڵ سەرجەم هێزە عێراقییەكانی تردا كاردەكەین بۆ دروستكردنی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆنی كارا دوور لەحیزبایەتی و تائیفییەت و دابەشكاری بۆ كاركردن لە چوارچێوەی پەرلەمانی عێراقدا".
هەروەها رایگەیاندووە: "ئێمە یەكەم فراكسیۆنین لەسەر ئاستی عێراق، كە ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆمان ڕاگەیاندووە و پێمانوایە پرۆسەی دیموكراسی و بەكارخستنی پەرلەمانێكی بەهێز لەم ڕێگایەوە دەبێـت".
ئەمە لەكاتێكدایە جووڵانەوەكە چوار كورسی پەرلەمانی هەیە و تائێستا گفتوگۆی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی ڕاسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق نەكردووە.
بۆچوونی ئێوە