بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خوسرهو سینا له گفتگۆ لهگهڵ مێهر رایگهیاند: شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دهۆک وەک گرینگترین ڕووداوی سینەمایی ناوچە و نوێنەری فێستیڤاڵی ئاسیا پاسێفیک ناسراو بە ئۆسکاری ئاسیایی کە تەواو ۱۰۵ فیلمی بەشداربووی لە لایەن داوەرانی نێونەتەوەیی فیلمی فیبرێشی داوەریان بۆ دەکرێت، رۆژی ۲۰ی مانگی ئاکتەوبر چالاکییەکانی دەست پێدەکات و دوای لێکدانەوەی فیلمەکان لە چوار بەشی نێونەتەوەیی، سینەمای کوردستان، کورتە فیلم و فیلمی بەڵگەیی رۆژی ٢٧ی ئاکتەوبر کۆتایی بە چالاکییەکانی دێنێت.
شایانی باسە دوو فیلم سازی ئێرانی بە ناوەکانی خوسرەو سینا فیلم ساز و مامۆستای زانکۆ و خاتوو مەستانە موهاجێر تۆمارکاری فیلم لە پەنای کەسایەتییە ناسراوەکانی سینەمایی جیهان لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، یۆنان، ئەمریکا، سویسرا و هۆلەندا ئەرکی داوەریی ئەم خولە لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک-یان لە ئەستۆیە.
دوکتۆر خوسرەو سینا لە توێژەران و چالاکانی ناسراوەی بواری سینەما و شانۆی کوردییە کە لە شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دهۆک جگە لە ئەرکی داوەری، بڕیارە یەکێک لە وتاربێژانی پەنێلی پسپۆری بە تەوەری ژن و سینەما، ئابووری و سینەما و شەڕ و سینەما لەو فێستیڤاڵە بێت.
Your Comment