به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له میانه‌ی سه‌فه‌ر بۆ سووریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژ به تیرۆر و هاوکارییه ئه‌منییه‌تییه هاوبه‌شه‌کانی نێوان ده‌میشق و به‌غدا گفتوگۆی کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و وتی: ئێمه له دوای کردنه‌وه‌ی به په‌له‌ی ڕێچکه سنوورییه هاوبه‌شه‌کان له سووریاین تاکوو ئاڵ و گۆڕه بازه‌رگانییه دوو لایه‌نییه‌کان گه‌شه‌ی زیاتر بکات.
مه‌حجوب هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که به مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی داعش، هه‌ماهه‌نگی زۆر باش له ئاستی باڵا له نێوان عێراق و سووریادا هه‌یه.
Your Comment