AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ١٩ ١٢:٣٤

سه‌رچاوه‌یه‌کی سعوودی ڕایگه‌یاند:

خاشقجی زیندووه‌ و له‌ ڕیاز زیندانی کراوە

خاشقجی زیندووه‌ و له‌ ڕیاز زیندانی کراوە

ڕۆژنامه‌ نووسێکی بریتانیایی له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی سعوودی پاگه‌نده‌ی کرد که‌ جه‌ماڵ خاشقجی له‌ ئێستادا زیندووه‌ و له‌ ڕیاز زیندانی کراوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی مه‌یل، ئه‌م ڕۆژنامه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی سعوودی پاگه‌نده‌ی کرد که‌ جه‌ماڵ خاشقجی له‌ ئێستادا زیندووه‌ و له‌ ڕیاز زیندانی کراوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ زیادی کرد که‌ خاشقجی دوای چوون بۆ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان به‌ ئۆتۆمبیلێکی مێرسدسی ڕه‌ش به‌ هاوڕێی چوار به‌رپرسی ئه‌منی سعوودی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبۆل گوازراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتی: خاشقجی به‌ فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ڕیاز براوه‌ و ئێسته‌ش زیندانی کراوە.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ڕاپۆرته‌ مێدیاییه‌کان باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ جه‌ماڵ خاشقجی له‌ باڵوێزخانه‌ی سعوودییه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ کوژراوه‌ و دواجار ته‌رمه‌که‌ی پارچە پارچە کراوه‌ و فڕێ دراوه‌.

News ID 22321

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha