AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٥ ١٦:١٤

عەبادی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی بەسرەی لە پۆستەکەی دوور خستەوە

عەبادی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی بەسرەی لە پۆستەکەی دوور خستەوە

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فەرمانێکدا جەمیل شمری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی بەسرەی لە پۆستەکەی دوور خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نویز، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فەرمانێکدا جەمیل شمری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی بەسرەی لە پۆستەکەی دوور خستەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نووسینگەی سەرۆ وەزیرانی عێراق وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو بابەتە ڕایگەیاند کە شمری وەکوو سەرۆکی زانکۆی بەرگری لێکۆڵینەوە سەربازییەکان دەست نیشان کراوە.

دەوترێت کە ڕەشید فەلیح جێگری شمری وەکوو فەرماندەی ئۆپراسیۆنی بەسرە ناسێندراوە.

شیاوی باسە کە هۆکاری لە کار دوور خستنەوە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی بەسرە ڕانەگەیێندراوە بەڵام بڕێک سەرچاوە بەرەوڕوو بوونەوەی نەشیاوی ناوبراو لە گەڵ خۆپیشاندەرانی بەسرەیان هۆکاری ئەو پرسە ڕاگەیاندووە.

News ID 21984

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha