به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی نووسینگه‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی نیشتمانی عێراق له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک به توندی هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی شاری ئه‌هوازی ئیدانه کرد.
ئه‌و له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی دا: حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق ڕووداوه تیرۆریستییه‌که له نمایشی سه‌ربازی ئه‌هواز که بووه هۆی کوژران و بریندار بوونی ده‌یان که‌س به توندی ئیدانه ده‌کات.
سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ڕووداوه‌که ڕاگه‌یاند و وتی: عێراق و ئێران له شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کان له یه‌ک به‌ره‌دا ڕاوه‌ستاون.
حه‌کیم له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که نووسی: ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی قوربانی تیرۆرن، پێویستیان به هاوکاری به‌رده‌وامی ئه‌منیه‌تی و هه‌واڵگری هه‌یه تاکوو پیلانی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی وشک بکه‌ن و له‌م ڕێگه‌وه ببنه هۆی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌که و به‌رگری له خه‌ڵکی خۆیان بکه‌ن.
بۆچوونی ئێوە