هەوڵەکانی تورکیا بۆ پەشیمان کردنەوەی سووریا لە ئۆپەراسیۆنی ئەدلەب

تورکیا لە دانوستانەکانی ئەنقەرە لە گەڵ تەواو لایەنەکان لە سووریا سەبارەت بە ئەدلەب هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئەنقەرە لە سەرودەمی دیداری رێبەرانی تورکیا و ڕووسیا کە هەرکام پاڵپشتی لە لایەنی دژ بەوی تر دەکات، ڕایگەیاند کە بۆ ئاگربڕ لە ئەدلەب خەریکی دانوستان لە گەڵ تەواو لایەنە بەشدار بووەکانی شەڕی سووریایە.

تورکیا حەوتەی ڕابردوو نەیتوانی لە سەر ئاگربڕی ئەدلەب ڕێککەوێت. بەڵام لە رۆژانی دواییدا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەو ناوچەیە ڕاگیراوە و سەرچاوەگەلی لایەنەگری حکوومەتی سووریا دەڵێن پێدەچێت ‌هێرشی زەوینی بۆ سەر ئەدەلەب بەمزووانە نەبێت.

سەرچاوەگەلی سەر بە تیرۆریستان-یش دەڵێن بەشێک لە هێزە دەوڵەتییەکان لە رۆژانی رابردوو بەرەکانی پێشووی شەڕ لە باکووری رۆژئاوای سووریایان چۆڵ کردووە.

لەمناوە تورکیا هیزەکانی خۆی لە چەندین بنکەی سەربازی لە پارێزگای ئەدلەب کە دەوكەوێتە سنوورەکانی باشووری ئەو وڵاتە و لە لایەن گرووپگەلی ڕادیکاڵ و شۆڕشییەکان پاڵپشتکراوی تورکیا کۆنتڕۆڵ دەکرێت، جێگر و تۆکمە کردووە.

سەبارەت بە دانوستانە ئەنجام دراوەکانی نێوان ئەنقەرە و لایەنەکانی بەشداربووی شەڕی سووریا، مەولوود جاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی که ئەو وڵاتە لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی چەندین وڵاتی دەرەوە پەیوەندی گرتووە و خەریکی پەیوەندی گرتن لە گەڵ "تەواو یاریگەرانی سووریا"یە.

وتیشی: ئێمە بۆ ئاگربڕ لە ئەدلەبدا هەوڵ دەدەین و داخوازیی حکوومەتی تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئامانجدار لە دژی گرووپگەلی تیرۆریست و لەوان هاوپەیمانی تەحریرولشام لە بری هێرشی هەمەلایەنە بۆ ئەو ناوچەیە.

لەمناوە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە کە هێرشی سەربازیی بەربڵاو بۆ سەر ئەدلەب کە نزیکەی سێ ملیۆن کەسی تێدا دەژی، مومکینە کارەساتێکی مرۆیی بێ هاوتای لێ بکەوێتەوە. تورکیا کە ئێستا سێ و نیو ملیۆن ئاوارەی سووریی پەنا داوە دەڵێت کە ناتوانێ چیتر شەپۆلێکی دیکە لە پەنابەران قبووڵ بکات.

بەرپرسێکی ‌هێزە خۆجێیەکانی لایەنگری حکوومەتی سووریاش وتی کێشمەکێشێکی سیاسیی سەبارەت بە ئەدلەب لە ئارادایە بەڵام هاوکات هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگەکانی گرووپی تەحریرولشام درێژەی دەبێت.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا کە هەواڵی شەڕ کۆدەکاتەوە و بڵاویان دەکات، ڕایگەیاند کە رۆژی هەینیش ناوچەکە ئارام بووە.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ئێنتێرفەکسی ڕووسی بە گێڕانەوە لە "سێرگەی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا نووسی: لە ئەگەری پێویستیدا ڕووسیا درێژە بە بۆردومانی مۆڵگەکانی گرووپگەلی رادیکاڵ دەدات، بەڵام لە هەمان کاتدا چەندین رێڕەو بۆ دەرچوونی خەڵکی لە ناوچەدا دەکاتەوە. لاڤرۆف وتیشی ڕووسیا پاڵپشتی دەکات لە ڕێککەوتنە خۆجێیەکان بۆ ئاشتەوایی.

جگە لەوه رۆژی ڕابردوو (هەینی) ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە گەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە دۆخی سووریای لێکدایەوە و لەو دانیشتنەدا وتی نیگەرانی چالاکیی گرووپگەلی توندئاژۆ و ڕادیکاڵ لە ناوچەی ئەدلەبە.

News Code 21705

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =