بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند: ئەمریکا لە رێگەی باڵوێزخانەیەوە هەوڵ دەدات دۆخی بەسرە تەشەنەدارتر بکات. ئاگاداری و هوشیاریی گەلی عێراق پیلانەکانی ئەمریکای بەرەوڕووی شکست کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: کۆنسولخانەی ئەمریکا لە بەسرە هەڕەشەی دەست پێکرد کە ئامانج لەوان زاڵکردنی ڕوانگەیەکی سیاسیی دژی بەرژەوەندیی عێراق بە سەر کەشی خۆپیشاندانەکان بوو.
وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح ڕاشیگەیاند: ئێمە پێداگرین لە بەشداریی تەواو گرووپە عێراقییەکان لە دەوڵەتی داهاتوو و پێویستە دەولەتی داهاتوو پرسی دەرچوونی تەواو بیانییەکان لە عێراق بخاتە رۆژەڤی کارییەوە.
ئەسەدی لە کۆتاییشدا وتی: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی یەکێک لە گرینگترین کێشەکانی بەردەم دەوڵەتی داهاتووی عێراقە. ئەو دەوڵەتە هەروەها دەبێ عێراق لە کەشی ناکۆکی و پێکدادانی دەرەکی بە دوور بگرێت.
بۆچوونی ئێوە