ئه‌و جه‌ختی کرد: سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌م گرووپه نوێیه له کۆشکی سپی دوو حه‌فته نابات په‌یام ده‌نێرن وەرن با دانوستان بکه‌ین، هێمنی له په‌یامدا ببینین یان له کرده‌وه دوژمنکارانه‌تان؟ له لایه‌که‌وه خه‌ڵکی ئێران ده‌خه‌نه ژێر گوشار و له لایه‌که‌وه په‌یام ده‌نێرن با پێکه‌وه دانوستان بکه‌ین. ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن بۆچی ژیانی خه‌ڵکی ئێرانتان وه‌ها خستووه‌ته ژێر گوشاره‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاماژه‌ی دا: خه‌ڵکی ئێمه قه‌ت ته‌سلیمی ئه‌مریکا نابن له هه‌موو لایه‌نه‌کان داوا ده‌که‌م که پشتی یه‌ک بگرن و یه‌کگرتوو بن، ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌کگرتوو بوونه. یه‌کێک له هاوڕێ باشه‌کانم پێی وتم خۆزگه کاتێک چوویته ماجلیسی شۆرای ئیسلامی قسه‌ی باشترت ده‌کرد، منیش وتم ئێسته ئێمه له شه‌ڕی ئه‌مریکا داین پێویستمان به یه‌کگرتووییه، ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌ده‌بوو منیش قسه‌ی دڵی خۆمم ده‌کرد.
ڕۆحانی ئاماژه‌ی دا: ئه‌مڕۆ ڕێبه‌ری باڵای قسه‌یه‌کی گرنگیان کرد که له ڕۆژی سه‌ختدا که‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه که پشتی ده‌وڵه‌ت خاڵی بکات. ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌بێت هه‌موومان له ته‌نیشت له‌یکتر بوه‌ستین. ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه که ده‌بێت نیشانی بده‌ین ئێمه یه‌کگرتووین و له لایه‌نگری خۆمان ده‌پارێزین. من باش ده‌زانم که ئه‌مڕۆ گوشارێکی قورس له سه‌ر فه‌رمانبه‌رانه و مووچه‌که‌یان زۆر له ته‌نگانه دایه، به‌ڵام ئێمه هه‌موو ئه‌مانه به کاتی خۆی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین و پلانمان بۆ یارمه‌تی دانی چینی هه‌ژاری وڵاتیش هه‌یه.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: گومانی تێدا نییه که ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی جه‌نایه‌تکارن و زه‌ربه‌ی سه‌خیان له ئێمه داوه. به‌ڵام ئێمه له نخۆدا که‌م کۆڕی خۆشمان هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ل و په‌لی ئێرانی هه‌نارده ده‌که‌ن، ئه‌و دۆلاره‌ی وه‌ری ده‌گرن بۆ ناوخۆ دره‌نگ ده‌یگه‌ڕێننه‌وه، ئێمه ئه‌مانه ده‌بینین و فه‌رمانیشمان داوه له‌مه به‌دوا ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆتایدا وتی: ئێمه وورین له سه‌ر ئه‌وه‌ی که لاوان بێنیینه ناو ده‌وڵه‌ت و تاکوو کۆتایی ئه‌م ده‌وڵه‌ته کارێک ده‌که‌ین که ته‌مه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رانی وڵات ۸ ساڵ که‌م ببێته‌وه و به‌م کاره ڕێگه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری لاوان له‌ناو ده‌وڵه‌ت خۆش ده‌که‌ین.
بۆچوونی ئێوە