بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە هێرش بۆ سەر کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بەسرە لە ئاکامی تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییانە هەواڵی دا.
بە ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە ئەو شارە. ڕۆیتێرز ئەو هەواڵەی لە سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی ناوچەیی وەرگرتووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی برێک سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئاکامی ئەو هێرشە، کۆنسوڵخانەی ئێران ئاگری تێبەر دراوە.
لە هەمان پێوندیدا ، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای وهبیرهێنانهوهی بەرپرسایەتی دەوڵەتی عێراق لە پاراستنی شوێنە دیپلۆمایکەکان، داوای سزادانی بکەرەکانی هێرشی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە شاری بەسرەی کرد.
ناوبراو وتی: هێرش و ئاگر تێبەردانی بینای کونسوڵخانەی ئێران زەساری ماڵی زۆری بە دواوە بووە و ئاڵبەت بە پێی ئامادە کارییەکان کە لە پیشەوە کرابوو بەختەوەرانە تا ئێستا هەواڵێکمان لە سەر خەساری گیانی فەرمانبەرانی ئەو شوینە دیپۆلۆماتەمان وەربەگرتووە.
Your Comment