بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئارتی، شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەی یەکێتیش بەسەرۆکایەتی کۆسڕەت ڕەسوڵە و لە ئێستادا کۆبوونەوەیان دەستیپێکردووە.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێی دەرئەنجامی سەردانی لایەن سیاسییەکانی عێراق بۆ ھەرێم و شێوازی بەشداری کورد لە بەغدا و پێکھێنانی گەورەترین ھاوپەیمانی بۆ دروستکردنی حکومەت دەبێت.
ئەم کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتیش لە دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوو ھەردوولا ڕایانگەیاندبوو کە بە شاندێکی ھاوبەش سەردانی بەغدا دەکەن بۆ کۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراقدا.
ھەر دوێنێش شاندی یەکێتی سەردانی ھەر دوو لایەنی گۆڕان و ھاوپەیمانی لە سلێمانی کرد سەبارەت بە پرسی چوونە بەغدای کورد و شێوازی مامەڵە لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان
Your Comment